Nygårdskyrkan på kurdiska

Jesusکڵسایەکی مەسیحی ھەمە فەرھەنگە،
پەیوەستە بە پەیڕەوکردنی ژیان و پەیامی مەسیح لە ژیانی ڕۆژانە و ژیانێ ھاوبەشمان دا لە کڵێسا.

ھەموو ڕۆژانێکی یەکشەممە کاتژمێر ١١ ی بەیانی کۆ دەبینەوە بۆ پەرستن و ڕاڤەکردن و ستایش کردنی خودا بە سرودی رۆحی. ھەندێک سرود بە زمانەکانی عەرەبی و کوردی و ئیسپانی و ئینگلیزی ھەیە.
بەگشتی خزمەت بە زمانی سویدیە بەڵام وەرگێڕی زمانەکانی ئینگلیزی و ئیسپانی وە زۆربەی کاتەکان بۆ زمانی عەرەبی و کوردیش ئامادەیە.

کڵێساکەمان بینایەکی تایبەت بە خۆیی نیە بەڵام لە ھۆڵێک بەناوی Gasellen لە Skäggetorpsgatan 6 کۆدەبینەوە دەتوانیت لە ڕێگەی گۆگڵ ماپس بیدۆزییەوە.

ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە ھەمووان ھەست بەوە بکەن لە ماڵی خۆیاندان، بەڵام ئامانجی سەرەکی ئێمە بۆ ناوچەی Skäggetorp ە.

کڵێساکەمان دەگەڕێتەوە بۆ گرۆپێکی سویدی بە ناوی Evangeliska Frikyrkan کە لە سەدەی ١٩ دا دامەزراوە.
کڵێساکەمان بە ھاوکاری کڵێسای Ryttargårdskyrkan لە خزمەتکردن بەردەوامە.

Lämna ett svar